لە دارەتووی هەولێر ئۆتۆمبێلێکی گاز تەقییەوە و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناحیەی دارەتوو لە هەولێر بیسترا. بەرگری شارستانی دەڵێ، ئۆتۆمبێلێکی گاز تەقیوەتەوە و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.
موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کاژێر 10:00 لە رووداوەکە ئاگادار کراینەوە و دەستپەجێ تیمی تایبەت بە گازمان گەیشتە شوێنی رووداوەکە".