لە خورماتوو زۆرترین بڕی باران تۆمار کرا
رووداو دیجیتاڵ
دەستەی کەشناسیی و بوومەلەرزانیی عێراق رادەگەیێنێت، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی عێراقی گرتووەتەوە و قەزای خورماتوو زۆرترین بڕی بارانی لێ باریوە.
عامری جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، رۆژی یەکشەممە، 12ی نیسانی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە کاژێر 09:00ی بەیانیی رۆژی شەممە (11ی نیسانی 2026) تاوەکو کاژێر 09:00ی شەو، زۆرترین بڕی بارانبارین لەسەر ئاستی عێراق لە قەزای خورماتوو بووە کە گەیشتووەتە 10.0 ملیمەتر.
سەبارەت بە پارێزگای کەرکووک، بڕی بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکان بەگوێرەی وێستگەکان بەم شێوەیە بووە:
گەڕەکی دۆمیز: 6.5 ملیمەتر
گەڕەکی رەحیماوە: 5.9 ملیمەتر
فڕۆکەخانەی کەرکووک: 4.6 ملیمەتر
ناوەندی شاری کەرکووک: 4.4 ملیمەتر
ناحیەی تازە: 2.0 ملیمەتر
بە گوتەی بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کەشناسیی عێراق، دوای خورماتوو، قەزای کەربەلا بە 7.6 ملم لە پلەی دووەمدایە. لە پارێزگاکانی دیکەش وەک دیالە، بەغدا و نەینەوا بارانبارین بە رێژەی جیاواز تۆمارکراوە.