دووەم برینداری شەڕەکەی مانگی نیسانی بەردەڕەش گیانی لەدەستدا


رووداو دیجیتاڵ 

دووەم برینداری شەڕەکەی 14ـی نیسانی سنووری بەردەڕەش، گیانی لەدەستدا.
 
رۆژی 14-04-2025، لە قەزای بەردەڕەش شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویدا، بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون. 
 
رۆژی 19-04-2025، یەکێک لە بریندارەکان بەناوی کاوە عومەری تەمەن 27 ساڵان گیانی لەدەستدا. کاوە خوشکەزای بەشار موشیر بوو.
 
شەوی دووشەممە، 13-05-2025، بریندارێکی دیکەی شەڕەکە بەناوی محەممەد جەمیل گیانی لەدەستدا. محەممەد نزیکەی مانگێکە لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی چڕدا بوو.
 
شەڕەکە لەسەر رێگەی رۆڤیا- چەمە لەنزیک گوندی دەربێستان لە سنووری قەزای بەردەڕەش بوو.