پێشمەرگە کەرکووکی کۆنترۆڵکرد

 


رووداو- کەرکووک

بەهۆی ترسیان لە هێرشی چەكدارانی داعش، سوپای عێراقی تەواوی  شاری كەركووكیان بەجێهێشت و ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەش رایگەیاند، پێشمەرگە کۆنترۆڵی شارەکەی کرد.

لیوا جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کە هێزەکانی پێشمەرگە کۆنترۆڵی تەواوی شاری کەرکووکیان کرد.

عەمید نادر قادر، فەرماندەی لیوای دووی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هێزەكانی سوپای عێراقی تەواوی ناوچە كوردییەكانی پارێزگای كەركووكیان جێهێشتووە و هێزەكانی پێشمەرگە شوێنیان گرتوونەتەوە.

سەربازانی سوپای عێراقی، دوای کشانەوەیان، بەشێكی زۆر لە كەلوپەل و پێداویستییە سەربازییەكانیان بەجێهێشتووە.