نێچيرڤان بارزانى: دەتوانین له بوارەکانی پزيشكى و په‌روه‌رده‌ييدا سوود له ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتووی ئوردن وه‌ربگرین
رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ وەزیری تەندروستيی ئوردن کۆبووەوە و گوتی، "هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌توانن له هه‌ردوو بوارى پزيشكى و په‌روه‌رده‌ييدا سوود له ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتووى ئوردن وه‌ربگرن."
رۆژی دووشه‌ممه 12-06-2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له فیراس هەواری، وەزیری تەندروستيی ئوردن و شاندێکی یاوەرى كرد.
له ديدارێكدا كه وه‌زيرانى ته‌ندروستيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یبوون، بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، باس له رێكخستنى هه‌فته‌ى ته‌ندروستيى كوردستانى ـ ئوردنى كرا كه ئێستا له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تيشک خرايه سه‌ر باس و بابه‌ته‌كانى.
کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گەڵ فیراس هەواری، وەزیری تەندروستيی ئوردن pic.twitter.com/Sy6HzlA0LL
— Rudaw (@Rudawkurdish) June 12, 2023
نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هاريكارى و هاوئاهەنگی نێوان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى ئوردنى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد و دووپاتیكرده‌وه، "هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌توانن له هه‌ردوو بوارى پزيشكى و په‌روه‌رده‌ييدا سوود له ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتووى ئوردن وه‌ربگرن."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئوردن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى و هاوئاهەنگی زياترى بوارى ته‌ندروستى و پزيشكيى نێوانيان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.