پۆلیسی سلێمانی چوار کەس بەتۆمەتی 'بێهۆشکردنی شۆفێران و دزیکردن لێیان' دەستگیر دەکات
رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، چوار تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە لەسەر رێگەی دەربەندیخان - سلێمانی و لە نزیک ناحیەی زەڕایەن ئۆتۆمبێلیان راگرتووە و شۆفێرەکەیان "بێهۆشکردووە و پارە و کەلوپەلەکانیان دزیون".
لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ـی تەممووزی 2023، بڵاویکردووەتەوە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرای دەکات، پۆلیسی ناحیەی زه‌ڕایه‌ن چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كرد، كه له‌سه‌ر رێگەی ده‌ربه‌ندیخان - زه‌ڕایه‌ن ئوتۆمبێلیان راگرتووە و دوای بێهۆشكردنی شۆفێره‌كه‌ی پاره و كه‌لوپه‌لی نێو ئوتۆمبێله‌كه‌یان دزیوە.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبارەکان وەکو "باند کاریان کردووە؛ وەکو سه‌رنشین خۆیان پیشانداوە بۆ راگرتنی ئۆتۆمبێلەکان".
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستگیراوە به‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره و كه‌لوپه‌لانه‌دا كه تۆمه‌تباران له شۆفێری توتۆمبێله‌كه‌یان دزیوە.
بەگوێرەی پۆلیسی سلێمانی، تۆمه‌تباران دانیان به‌وه‌دا ناوه كه چه‌ند "تاوانێكی دیكه‌ی هاوشێوەیان کردووە".
بەپێی ئەو وێنەیەی پۆلیسی سلێمانی لەگەڵ هەواڵەکەدا بڵاویکردووەتەوە، دوو لە تۆمەتبارەکان ژنن. هەر چوار تۆمەتبارەکە به بڕیاری دادوه‌ر راگیراون.