خالید شوانی: گۆڕان و بەرەی توركمانی رێگرن لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە كەركووك
رووداو- هەولێر
بە گوتەی خالید شوانی، پەرلەمانتاری یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، گۆڕان و بەرەی توركمانی رێگرن لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك. ئەو رەتیشی دەكاتەوە پەیوەندی شاراوەی لەگەڵ مالیكی هەبێت.
شوانی، بەشداریی بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ)ی تەلەفزیۆنی (رووداو)ی كرد و رەتیكردەوە بەشێك لە پەرلەمانتارانی كورد، بەتایبەت خۆی پەیوەندی ژێربەژێریان لەگەڵ نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق هەبێت، بەوپێیەی دەگووترێ ئەمان نەرمی دەنوێنن، لەو بارەیەوە گوتی: "هیچ پەرلەمانتارێك بەقەد من دژی مالیكی قسەی نەكردووە، یاسای دیاریكردنی ویلایەتی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە دەرچوو بۆئەوەی مالیكی بۆی نەبێ بۆ جاری سێیەم خۆی هەڵبژێرێتەوە من سەرۆكی لیژنەی یاسایی بووم، هەموو خوێندنەوەكانی بۆكرا و دەنگی لەسەر درا".
گوتیشی "مالیكی لە ماڵی د.رۆژ نووری شاوێس پێیگوتم، تۆ یاسای دیاریكردنی ویلایەتی سەرۆك وەزیرانی عێراقت دەركردووە و ئێوە لەگەڵ مندا نین، منیش گوتم ئەمە لە دوای پێكهێنانی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلە تۆڵەیەو لە تۆی دەكەینەوە".
سەبارەت بە یەكڕیزیی كورد لە كەركووك بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ئاماژەی بەوەشدا: "سەرجەم لایەنەكانی كورد هاوڕان لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگای كەركووك، تەنیا بزووتنەوەی گۆڕان رێگرە و لەگەڵ بەرەی توركمانی هاوڕان".
سەبارەت بە گرێبەستی كۆمپانیا نەوتییە بیانییەكان لە كێڵگەكانی كەركووك، بەتایبەتی گرێبەستەكەی كۆمپانیای BP ، شوانی گوتی: "ئێمە لەڕووی یاساییەوە ئاگاداری گرێبەستی هاتنی كۆمپانیای BP British Petroleum) ) بووین، كە بڕیار بوو بێتە كەركووك بۆ ئەوەی پەرە بە كێڵگە نەوتییەكانی ئەو شارە بدات، چونكە ساڵانی 2005-2006 كێڵگە نەوتییەكانی كەركووك دەیتوانی 600 هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا بەرهەم بهێنێت، بەڵام ئێستا ئەو رێژەیە دابەزیوە بۆ 270 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا".
شوانی بێئاگایی خۆیشی لەوە نیشاندا كە رێككەوتنێك لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندی هەبووبێ، كە رێككەوتننامەی نەوتیی لەو ناوچەیە نەبێتو گوتی "ئەگەر ئەو رێككەوتننامەیە نەكرابێ دەبێ بكرێت، بەپێی دەستووریش دەبێ حكومەتی هەرێمی كوردستان، حكومەتی ناوەند و حكومەتی خۆجێی ناوچەكە، واتە پارێزگاری كەركووك رێككەوتن و لەیەكگەییشتن لەسەری بكەن".
ئاشكرایشی كرد: "لە ساڵی داهاتووەوە هەر بەرمیلێكی نەوت لە كەركووك بەرهەمبهێنرێ، 5 دۆلار دەچێتە سەر بوودجەی پارێزگای كەركووك، ئەگەر رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 600 بەرمیل لە رۆژێكدا بەرز ببێتەوە ئەو كارتە سوودێكی زۆر بە هاووڵاتیانی كەركووك دەگەیەنێت".
ئاماژەی بەوەشدا: "قسەكردن لەسەر رەزامەندی یان نەبوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر كاركردنی ئەو كۆمپانیایە لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركووك پەیوەندی بەو رێككەوتننامەیەوە هەیە كە دەكرێ لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندیدا هەبێت".