وەزارەتی پەروەردە بۆ رووداو: 13ی ئەم مانگە لە قوتابخانەکان پشوو نییە
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رەتیدەکاتەوە رۆژی پێنجشەممە 13-11-2025 پشوو بێت و دەڵێت، "دەوام لە هەموو قوتابخانەکان هەیە."
رۆژی پێنجشەممە 06-11-2025 پشووی قوتابخانەکان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، 1,500 قوتابخانە رادەستی کۆمیسیۆن کران بۆئەوەی بکرێنە بنکەی دەنگدان لە رۆژانی هەڵبژاردندا.
رۆژی چوارشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2025 سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کۆمەڵێک هەواڵ و دەنگۆ بڵاوبوونەتەوە، گوایە سبەینێش پشووی فەرمییە و دەوام لە قوتابخانەکان ناکرێت، بەڵام ئەم هەواڵانە هەمووی ساختەن."
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، "بەبۆنەی هەڵبژاردنەوە لە 8ی مانگەوە پشوو بوو، بەڵام رۆژی پێنجشەممە 13-10-2025 دەوامی ئاسایی و فەرمی دەستپێدەکاتەوە."