بەرەی تورکمانی زیاتر لە 59 هەزار دەنگی لە کەرکووک بەدەستهێناوە

رووداو دیجیتاڵ
 
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، لیستی بەرەی تورکمانیی عێراق 59751 دەنگی بەدەستهێناوە، کە ئەوە ئەنجامی دەنگی گشتی و تایبەتی 855 وێستگە لە کۆی 1733 وێستگە لەخۆدەگرێ.
 
ئەرشەد ساڵحی، سەرلیستی بەرەی تورکمانی، بە کۆکردنەوەی 23,802 دەنگ توانیویەتی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی لیستەکەی بەدەستبهێنێت و بە جیاوازییەکی بەرچاو لە پێش بەربژێرەکانی دیکەوەیە.
 
لە دوای ئەویش، قەحتان وەهبی بە 10,226 دەنگ لە پلەی دووەمدا دێت و ماردین تەحسین بە 6,333 دەنگ لە پلەی سێیەمدایە.
 
بەربژێرانی دیکەی لیستەکە وەک زەکی کەمال 3,370 دەنگ، نیازی محەممەد 1,683 دەنگ و کولسل محەممەد 1,461 دەنگیان بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا دەنگی بەربژێرەکانی دیکە لە خوار 1,400 دەنگەوەیە. 
 
بڵاوکردنەوەی ئەو ئامارانە لەکاتێکدایە، هێشتا ئەنجامی بەشێکی وێستگەکانی دەنگدان لە پارێزگای کەرکووک رانەگەیێندراوە و ئەگەری گۆڕانکاری لە ئەنجامەکاندا هەیە.
 
کۆی دەنگەکانی (گشتی و تایبەت)ی بەربژێرانی لیستی بەرەی تورکمانیی عێراق لە 855 وێستگە لە کۆی 1733 وێستگە:
 
ئەرشەد رەشاد: 23802
ماردین تەحسین: 6333
زەکی کەمال: 3370
قەعتان وەهبی: 10226
موزاهر تەها: 1013
ئای بینیز: 1326
عەباس محەممەد: 409
ئەشواق جەعفەر: 706
کولسل محەممەد: 1461
ترکیش عزەددین: 479
یاسین سەباح: 1110
د. دێنیز ئەنوەر: 141
نیازی محەممەد: 1683
مەحموود ئەکرەم: 896
محسن ئەمین: 377
نورهان موسا: 504
موستەفا خالید: 1215
محەممەد جەبار: 953
نەجدەت جەرجیس: 178
مەتین حسامەدین: 461
ئەیاد عەبدولکەریم: 302
جتین عزەدین: 394
محەممەد عەلی عەسکەر: 185
واحیدە غالیب: 264