پارتی: لە هەولێر 10 کورسیمان بردووە و بەرگریی لە هەموو دەنگێکمان دەکەین

رووداو دیجیتاڵ

مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی لەبارەی دەنگەکانی لە بازنەی هەولێر دەڵێت: بەپێی سیستمی سانتلیگۆ 10 کورسی دەبەنەوە و "بە تووندی"بەرگریی لە هەموو دەنگەکانیان دەکەن. 
 
بەگوێرەی ئەنجامەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە هەولێر، پارتی 9 کورسی، یەکێتی سێ کورسی، هەڵوێست دوو کورسی و نەوەی نوێ کورسییەکی بردووەتەوە.
 
مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی دەڵێت، حیزبەکە 10 کورسیی ھەولێر بەجیاوازی زیاتر لە 5 هەزار دەنگ دەبات و بابەتەکە "بەھەڵە" لەلایەن لایەنێک بڵاوکراوەتەوە و کورسییەکی پارتی کەمکردووەتەوە.
 
دەقی پەیامەکە: 
 
پارتی ( ١٠) کورسی ھەولێر دەبات
 
بەپێی سیستمی سانتلیگۆ، پارتی دیموکراتی کوردستان (١٠) کورسی ھەولێر بەجیاوازی زیاتر لە (٥٠٠٠) پێنج ھەزار دەنگ دەبات، ئەم بابەتە بەھەڵە لەلایەن لایەنێک بڵاو کراوەتەوە و کورسیەکی پارتی کەمکردۆتەوە، بەپێی ڕاگەێندراوی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی ئەو وێستگانەی، کەلەھەولێر ھەژمار نەکراون بریتیە لە ( ٧-٨ ) وێستگە و لای ئێمە دەنگەکان بەفەرمی لەبەردەستن، بۆیە لەھەر دەنگێکی خۆمان بەتوندی بەرگری دەکەین .
 
بەشی ھەڵبژاردنی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان