رووداو ئەنجامی کۆتایی دەنگدان لە سلێمانی بڵاودەکاتەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

رووداو ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی لە سنووری بازنەی سلێمانی دەستکەوتووە.
 
بەپێی ئامارەکانی رووداو، کە لە یەکێتی دەستی کەوتووە، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی زیاتر لە 250 هەزار دەنگی هێناوە و بەرپرسانی ئەو حیزبەش دەڵێن، بەو جۆرە 8 کورسی لە پەرلەمانی عێراق مسۆگەر دەکەن.
 
سەرچاوەیەکی پارتیش لە سلێمانی بە رووداوی گوت، لە بازنەی سلێمانی 59 هەزار و 426 دەنگیان بەدەستهێناوە و بەو جۆرەش 2 کورسی مسۆگەرن.
 
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیش دەڵێت، 65 هەزار و 8 دەنگی هێناوە و 2 کورسی لەو بازنەیە دەبات.
 
سەرچاوەیەکیش لە رەوتی هەڵوێست بە رووداوی گوت، لە بازنەی سلێمانی 79 هەزار دەنگیان بەدەستهێناوە و 3 کورسی دەبەن.
 
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە بازنەی سلێمانی 29 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە و 1 کورسی لە سلێمانی دەبات.
 
جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە کەمبوونەوەی دەنگەکانی، سوپرایزی ئەم هەڵبژاردنە بوو. بەپێی بەدواداچوونی رووداو، لە بازنەی سلێمانی 69 هەزار و 965 دەنگی بەدەستهێناوە و 2 کورسی لە سلێمانی دەبات.
 
بەرەی گەل لەسەر ئاستی سلێمانی 10 هەزار و 979 دەنگی بەدەستهێناوە.
 
دەنگی پارتی بەپێی بەبژێرەکان لە بازنەی سلێمانی:
 
فارووق محەممەد سەعید دەروێش؛ 4453 دەنگ
محەممەد حەسەن رەزا محەممەد؛ 4223 دەنگ
سەردار کاکە ئەمین عەزیز مستەفا؛ 4138 دەنگ
نێچیروان جەبار مەحموود محەممەد؛ 3506دەنگ
بەختیار هیجران محەممەد مەجید؛ 3286 دەنگ
ئاکۆ علی ئەحمەد عەزیز؛ 2383  دەنگ
فەریدون عەباس بایز؛ 2209دەنگ
ئەمیر مستەفا کەریم فەتاح؛ 2197 دەنگ
مستەفا عوسمان ئەحمەد رەشید؛ 2081 دەنگ
ئەبوبەکر عەبدوڵڵا محەممەد غەریب؛ 1833 دەنگ
شوان محەممەد رۆستەم عەبدوڵڵا شوان؛ 1766 دەنگ
سیروان حەمەشەیف ئەحمەد فەتاح؛  1707 دەنگ
ئاریان عەبدولڕەحمان ئیسماعیل؛ 1187 دەنگ
سەردەشت محەممەد عەبدولکەریم محەممەد جاف؛ 1092 دەنگ 
حەسەن مەحموود عەزیز قادر؛ 996 دەنگ
ئەنوەر سەعید؛ 912 دەنگ
بەهمەن ئەحمەد محەممەد عەباس ئاغا؛ 726 دەنگ
رزگار حەمەرەحیم؛ 702 دەنگ
ئەحمەد محەممەد ئەمین موستەفا سورداشی؛ 687 دەنگ
مریوان حەمە علی رەئووف صالح؛ 651 دەنگ
خالد حەمە عیزەدین عەزیز مەلا خالید؛ 628 دەنگ
مستەفا خالد بەرزنجی؛ 567 دەنگ
ئاسۆ حەسەن ئەحمەد؛ 557 دەنگ
سەمیر غەریب مستەفا خضر؛ 553 دەنگ
کاوە محەممەد فەرەج؛ 506 دەنگ
عەبدوڵڵا حەسەن ئەحمەد؛ 441 دەنگ
علی فوئاد رەشید عەزیز؛ 348 دەنگ
 
دەنگی بەربژێرە ژنەکانی لیستی پارتی لە سلێمانی:
 
ئەشواق نەجمەدین جاف؛ 7919 دەنگ 
نەزاکەت حەسەن حەمەسەعید محەممەد؛ 2102 دەنگ
تەرزە محەممەد حوسین مەجید؛  1180 دەنگ
تاڤگە عومەر رەشید عەبدوڵڵا؛ 921 دەنگ
مینا سامی؛ 882 دەنگ
زیان جەلال؛ 736 دەنگ
بە ناز عوسمان؛ 648 دەنگ
شنە نەجمەین؛ 413 دەنگ
شیلان محەممەد زەنگەنەل 290 دەنگ