لە تونێلی پیرمام ئۆتۆمبێلێک گڕی گرت و کەسێک گیانی لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
رۆژی هەینی لە تونێلی پیرمام لە سنووری هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت ئاگری گرت. بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، شۆفێر و سەرنشینێکی تێدا بووە و کەسێکیان گیانی لەدەستداوە.
موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی زۆریی رێژەی سووتاوییەوە گیانی لەدەستداوە".
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێ: "تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە نازانین چونکە لەسەرەتادا ئێمەیان ئاگادار نەکردووەتەوە".
بەپێی ڤیدیۆی رووداوەکە بێت، ئۆتۆمبێلەکە خۆی دەکێشێت بە راگری شەقامی نێو توونێلەکە و وەردەگەڕێت، لەگەڵ وەرگەڕانیشی دەتەقێتەوە.