گرووپی شاخڕەوانی قەیوان لە گۆیژە داربەڕوو دەچێنن
رووداو- سلێمانی
ئهمڕۆ ههینى گرووپێك بهناوى شاخڕهوانى قهیوان، ههڵمهتێكى چڕوپڕى ههرهوهزى بۆ چاندنی بهڕوو لە چیای گۆیژە لە سلێمانی ئەنجام دەدهن.
هاوکار یاسین، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی رایگەیاند: "ئەو گرووپە سەربەخۆن و پاش ئەوە دروستکران کە هاوینی رابردوو لە چیای گۆیژە ئاگرێک کەوتەوە و بەشێکی زۆری چیاکە سووتا و دارەکانی لەناوچوون".
پەیامنێری رووداو لە سلێمانی گوتی: "ئەم گرووپە دەیانەوێت سرووشتێکی سەوز بدەنەوە بە ئەو بەشەی چیای گۆیژە کە بە سلێمانیدا دەڕوانێت و ئەمڕۆ هەینی 13-1-2017 ئەو هەڵمەتە دەستپێدەکەن".
هەڵمەتەکە وەک پەیامنێری رووداو گوتی : "بە سێ قۆناخ دەبێت، هەڵمەتی یەکەم ئامادەکردنی زەوییەکەیە بۆ چاندنی داربەڕووەکان، دواتر داربەڕووەکان دەچێنن و لە قۆناخی سێیەمیشدا چاودێریی دارەکان دەکەن تاوەکو گەورە دەبن".
داڕشتنەوە؛ عومەر شایان