فەرمانگەی گۆڕانی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت
رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دا بە دامەزراندنی فەرمانگەی گۆڕانی کەشوهەوا، کە سەر بە دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان دەبێت.
لە نووسراوێکدا کە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاراستەی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی کردووە دەڵێت، لەسەر نووسراوێکیان رەزامەندی دراوە بە هێنانەکایەی "فەرمانگەی گۆڕانی کەشوهەوا" لە دەستەکە.
بەگوێرەی نووسراوەکە، فەرمانگەکە پێکدێت لە دووبەش؛ بەشی کەمکردنەوە و خۆگونجاندن و بەشی زەرەر و زیانەکان.
جیا لەم فەرمانگەیە، بەڕێوەبەرایەتیی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان هەیە و سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
عەبدولڕەزاق خەیلانی، گوتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "فەرمانگەی گۆڕانی کەشوهەوا پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیی کەشوهەوای هەرێمی کوردستانەوە نییە. ئەمە پێشتر بەشێک بووە لەنێو دەستە و ئێستا بووە بە فەرمانگە".
نووسراوەکە لەسەر داوایەکی دەستەی ژینگەیە کە به نووسراوی ژماره (14) له رێکكهوتی 24-01-2024 ئاراستەی سهرۆكایهتی دیوانی ئهنجوومهنی وهزیرانی هەرێمی کوردستان کراوە و بە نووسراوی ژماره (1805) له رێكکهوتی 05-02-2024 رهزامهندیی لهسهر دراوە.