پەیامێک لە بافڵ تاڵەبانییەوە: یاساشکێنی قبووڵکراو نییە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە نوێترین پەیامیدا رایگەیاند، "دەستدرێژیكردنە سەر خەڵك و مافەكانیان هێڵی سوورە و یاساشكێنی قبووڵكراو نییە."
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەندەکانی یەکێتی کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا رەفعەت عەبدوڵڵا و دەرباز کۆسرەت رەسوول، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون.
سەرۆکی یەکێتی، حیزبەکەی بە "بەرپرسیار لە ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان" دەزانێت و دەڵێت، "دەبێت سەرجەم ئۆرگانەكان لە خزمەت خەڵك و گەیاندنی داواكارییەكانیاندا بن."
رۆژی دووشەممە 12-02-2024 ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، بە تۆمەتی "وەرگرتنی سەرانە" لە بازرگانان و بریندارکردنی بازرگانێک، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ "کوێخا دێرین عوزێری" دەرکراوە و 'دیوەخانی سەرقەڵای عوزێر'یش رووخێندرا.
بافڵ تاڵەبانی لە بەشێکی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "بۆ ئێمە پاراستنی ژیانی خەڵك و ئارامیی كوردستان لە هەموو شتێك پیرۆزترە، بۆیە جارێكی دیکە دووپاتی دەكەینەوە، هەر لێپرسراوێک لە هەر بەرپرسیارێتییەكی حیزبی، حكومی و ئەمنیدا بێت و ناونیشانەكەی بۆ بەرژەوەندیی تایبەت بەكاربهێنێت، لێپێچینەوەی تووندی لەگەڵ دەكەین و رادەستی یاسای دەكەین."

🔴 بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی بۆ بەرپرسانی حیزبەکەی: ناونیشانەکانتان بۆ بەرژەوەندیی تایبەت بەکاربهێنن، لێپێچینەوەی تووندتان لەگەڵ دەکەین https://t.co/67Jdec8vix pic.twitter.com/FyWxvJcNki
— Rudaw (@Rudawkurdish) February 13, 2024
کوێخا دێرین عوزێری تۆمەتبارە بەوەی دوو کەسی ناردووەتە سەر بازرگانێک و برینداریان کردووە؛ ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، ئەو دوو کەسەیان دەستگیر کردوون و دانیان بە "تاوانەکەیاندا ناوە." ئەو سەرمایەدارەی داوای سەرانەی لێکراوە و کوێخا دێرینی پێ تۆمەتبار کراوە، هاونیشتمانییەکە ناوی ئەحمەد کامیل فەقێیە.
سەرۆکی یەکێتی جەخت لەوە دەکاتەوە، "دەستدرێژیكردنە سەر خەڵك و مافەكانیان هێڵی سوورە و یاساشكێنی قبووڵكراو نییە، بۆیە ئەركی هەموو یەكێتییەكە پارێزەری ژیان و گوزەرانی خەڵك بێت و هەموو هەوڵێكیان لەپێناو چاكەی گشتیدا بێت."
دارای حاجی ئیبراهیمی چەرمەگا، سەرۆکی تیرەی سمایل عوزێری لە عەشیرەتی عوزێری، دوێنێ لە راگەیێندراوێکدا گوتی، ئەوان دژی دروستکردنی هەر قەڵاو دیوەخانێکن بخزێندرێتە پاڵ ناوی هیچ حیزب و دەستڕۆشتوویەکەوە. بەتایبەت عەشیرەتێکی "خاوەن قوربانی" وەکو ئەوان.
ئەو کەسایەتییەی عەشیرەتی عوزێری بە رووداوی راگەیاند، ئەوان دوورن لە هەر کارێکی خراپ کە ئەگەر دێرین عوزێری کردبێتی و رەتیدەکاتەوە ئەو بابەتە پەیوەندی بە عەشیرەتەکەیانەوە هەبێت.
هاوکات، داوای لێکرد خۆی رادەستی یاسا بکات. گوتیشی: "کوێخا دێرین یەکێک بووە لە گەنجەکانی ئێمە، بەڵام قەت لەگەڵ ئەوە نەبووین بچێت و تەعەدا لە خەڵک بکات و سەرانە وەربگرێت، لەبەرئەوەی یاسا سەروەرە و ئێمە پاڵپشتی لەو گەنجە ناکەین."