وەزارەتی دارایی: 14ی شوبات دەوامی هەموو ئەو بانکانە ئاسایی دەبێ کە مووچە دابەش دەکەن
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی 14ی شوبات دەوامی هەموو ئەو بانکانە ئاسایی دەبێ کە مووچە دابەش دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، سبەی شەممە 14ی شوباتی 2026 دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لەئەستۆدایە.
وەزارەتی دارایی دەڵێت، ئەو مووچەخۆرانەی کە تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی کانوونی دووەمی 2026یان وەرنەگرتووە سبەی دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن و مووچەکانیان وەربگرن.
هەروەها وەزارەتی دارایی تێبینییەکیشی خستووەتەڕوو و دەڵێت، "تەنها مووچەی ئەو فەرمانبەرانە خەرج ناکرێت کە تاوەکو ئێستا فۆڕمی هەژماری منیان پڕنەکردووەتەوە، یاخود کارتی بانکییان تەواو بووە و کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە."