ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی هەرێمی کوردستان دادەخرێن
رووداو - سۆران
رێوشوێنەکان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونەتە هۆی داخستنی شوێنە گەشتیارییەکان و کەمبوونەوەی گەشتیاران لەهەندێک ناوچەش. خاوەنی پرۆژەکان نیگەرانی ئەوەن کە ئەم دۆخە زیانی پێگەیاندوون.
بۆ كه‌م بوونه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵخی و پاراستنی گیانی هاونیشتمانییان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داخستنی ناوچه گه‌شتیارییه‌كان و هاوینه‌هه‌واره‌كانی دا. ناوچه‌كان پێیه‌وه پابه‌ندن، داخستنی ناوچه‌كان زیان به خاوه‌نی پرۆژه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا حكومه‌ت بڕیاره قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه.
شاخه‌وان حاجی، سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی شنگلبانه‌یە و دەڵێت، "بێگومان زیانی بۆ ئێمه ده‌بێت، به‌ڵام بڕیاره‌كه له‌پێناو ته‌ندروستیی هه‌موو خه‌ڵكه و پێیه‌وه پابه‌ند ده‌بین و هاوكاریش ده‌بین، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه هۆكارێكی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه نه‌بین".
دهۆك له‌م وه‌رزه‌دا ده‌یان كۆمپانیا له خوارووو ناوه‌ڕاستی عێراقەوە گه‌شتیاریان بۆ دەهێنا، بڕیاری داخستنی شوێنە گەشتیارییەکانی دا و نایانه‌وێت تووشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا رابه‌گه‌یێنرێت.
هاوینەهەواری دووکان له پارێزگای سلێمانی و ته‌واوی ئه‌و ناوچه‌نه‌ی هۆكاری دروستبوونی قه‌ره‌باڵخین، داخراون و دژه‌ڤایرۆس بە شاردا ده‌ڕشێنرێت.
سیراون سه‌رحه‌د، قایمقامی قه‌زای دووكان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هه‌موو ئه‌و ناوچه و شوێنانه‌ی له سنووره‌كه‌ماندا ده‌بنه مایه‌ی دروستبوونی قه‌ره‌باڵخی، داخراوون و هه‌موو خه‌ڵكیش پێكه‌وه هاوكارمانن تاوەکو بتوانین به سه‌لامه‌تی له‌و ڤایرۆسه ده‌ربازمان ببێت".
داخرانی ناوچه گه‌شتیاریه‌كان جووڵه‌ی له رێگەوبانه‌كان بڕیوه، ته‌واوی كارمه‌ندانی كه‌رتی گه‌شتیاری به 50%ی مووچه و هه‌شیانه به‌بێ پێدانی مووچه‌ی مانگانه نێردراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه، حكهومه‌ت له هەوڵلی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ناوچه گه‌شتیاریه‌كاندایه.
بارزان محه‌ممه‌د، بەڕێوەبەری گه‌شتوگوزاری سۆران ئاماژە بەوە دەکات، "وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌ڕێگه‌ی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاره‌وه سه‌رقاڵی رێکارێکە بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كه به‌هۆی بڕیاره‌كه‌وه زیانیان به‌رده‌كه‌وێت؛ ره‌نگه باجیان له‌سه‌ر سووك بكرێت".
له هه‌رێمی كوردستان 170 ناوچه‌ی گه‌شتیاری و 20 هاوینه‌هه‌واره هه‌ن. پار له نه‌ورۆزدا 234 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی ناوچه گه‌شتیاریه‌كانیان كردووە، له‌ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه زیاتر له 729 هه‌زار دۆلار كه‌وتووەته بازاره‌كانی باشووری كوردستان.