لە هەولێر بە درۆن و مووشەک هێرشکرایە سەر هێزێک و بریندار هەیە
رووداو دیجیتاڵ
بە درۆن و مووشەک هێرش کرایە سەر هێزێکی ئەمنی لە سنووری هەولێر، بەرپرسێکی هێزەکە دەڵێت، "دوو ئەندامی هێزەکەمان بریندار بوون".
موقەدەم عەبدوڵڵا حەمەڕەشید، بەرپرسی ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکە، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نزیک کاژێر 02:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بارەگایەکمان بە دوو درۆن و مووشەکێک کرایە ئامانج".
موقەدەم عەبدوڵڵا گوتی: "بەهۆی هێرشکەوە دوو ئەنداممان برینداربوون، دۆخی تەندروستییان باشە". گوتیشی: "هێرشەکە زیانی ماددیشی هەبووە."
دوای جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، لە 28ـی شوباتەوە، بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هەرێمی کوردستان بە 285 درۆن و مووشەک بۆردوومان کراوە.