سەرۆک بارزانی بۆ بنەماڵەی ئیسماعیل بێشکچی: خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم
رووداو دیجیتاڵ
بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوژینی ئیسماعیل بێشکچی؛ سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی ئەو بنەماڵەیە کرد.
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە "بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتان خاتوو (لیمان بێشكچی)ـیمان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم".
دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ بنەماڵەی ئیسماعیل بێشكچی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بۆ بیرمەند و دۆستی قەدرگرانی گەلی كورد پڕۆفیسۆر ئیسماعیل بێشكچی
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتان خاتوو (لیمان بێشكچی)ـیمان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم رۆحی هاوسەری خواڵێخۆشبووتان بباتە بە رەحمەتی خۆی و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
١٣ـی نیسانی ٢٠٢١