لە کەرکووک گۆڕانکاری لە پۆستێکی باڵای ئەمنیدا کرا
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ یەکشەممە لە پارێزگای کەرکووک گۆڕانکاری لە پۆستێکی باڵای ئەمنیدا کرا؛ کوردێک شوێنی کوردێکی گرتەوە.
عامر نووری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک، ئەمڕۆ دووشەممە 13ی نیسانی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، عەمید عیماد عومەر محەممەد بەرزنجی کە کوردە، وەک جێگری فەرماندەی گشتیی پۆلیسی کەرکووک جێگەی عەمید شێرزاد مارف ئەحمەدی گرتووەتەوە و دەستبەکاربوون، دوای ئەوەی عەمید شێرزاد مارف ئەحمەد بەهۆی گەیشتنی بە تەمەنی یاسایی، خانەنشین کرا.
بەگوێرەی رێککەوتنی نوێی پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگای کەرکووک، گۆڕانکاری لە دابەشکردنی پۆستە ئەمنییەکاندا کراوە؛ بە جۆرێک پۆستی فەرماندەی گشتی پۆلیسی کەرکووک دراوەتە پێکهاتەی عەرەب و پۆستی جێگرەکەشی بۆ پێکهاتەی کورد دیاریکراوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر پۆستی فەرماندەی پۆلیس لای کورد و جێگرەکەی لای عەرەب بوو.