گەنجێک لە هەولێر بە چەقۆ کوژرا
رووداو دیجیتاڵ
درەنگانی شەوی سێشەممە، گەنجێک لە شاری هەولێر بە چەقۆ کوژرا.
درەنگانی شەوی سێشەممە 13ـی حوزەیرانی 2023، لە گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر گەنجێک بە چەقۆ کوژرا.
ئامۆزایەکی قوربانییەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئامۆزاکەی ناوی حەسەن خەلیلە و تەمەنی 20 ساڵە.
حەسەن، گەنجێکی تەمەن 20 ساڵە و ئەمشەو لە هەولێر بە چەقۆ کوژرا pic.twitter.com/aZyvNtFKDD
— Rudaw (@Rudawkurdish) June 13, 2023
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی گشتیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رووداوەکە کەمێک لەمەوبەر روویداوە و هێزەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە تەرمی قوربانییەکە رەوانەی دادپزیشکی هەولێر نەکراوە.
بەگوێرەی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 455 رووداوی کوشتنی ئەنقەست، بە هەڵە و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.