پارتی بۆ بافڵ تاڵەبانی: بردنی کێشەکان بۆ ده‌ره‌وه ئاماژه‌یه‌كی نوێ نییه بۆ به‌خه‌مه‌وه‌نه‌بوونی یه‌كڕیزیی نێوماڵی كورد
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی گوتەکانی بافڵ تاڵەبانی لە کۆڕێکیدا لە بەریتانیا بڵاوکردەوە کە پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتیی بە "خراپ لە قەڵەم داوە" و دەڵێت، "لە لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان زیاتر کێشە و گرفتیان دروستدەکرد بۆ کار و چالاکییەکانی حکومەت."
لە بەشێکی راگەیێندراوەکەی گوتەبێژەکەی پارتیدا هاتووە، "ئه‌وه ئاواتی ئه‌وانه هاوشێوه‌ی خۆیان له كوردستاندا په‌یدا بكه‌ن، با دڵنیابێت مه‌رجه‌عیه‌ت و یه‌ك هه‌ڵوێستیی پارتی له هیچ وێستگه‌یه‌ك نه‌گۆڕاوه و له‌مه‌ودواش ناگۆڕدرێت." دەشڵێت، "ئه‌گه‌ر پارتی په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ حیزبه‌كه‌ی ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌ساسی قسه‌كردن و ته‌سریحاتی كادیر و سه‌ركردایه‌تییه‌كانیان رێكخستبووایە، ده‌بوو هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نه‌درابا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی رێككه‌وتن له‌ده‌ست خۆیاندا نه‌بوو، بیانوو زۆرن بۆ تێكدانی زه‌مینه‌ی ته‌فاهوم و لێكنزیكبوونه‌وه."
رۆژی یەکشەممە 09-07-2023 لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە پیرمام، سالار عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی میوانی بوولتەنی کاژێر 12:00ی تۆڕی میدیایی رووداو بوو، رایگەیاند، "یەکێتی حەجم و قەوارەی وەکو جاران نەماوە و دەبێت پێداچوونە بە حەجم و قەوارەی بکات."
رۆژی 12ی تەممووزی 2023 بافڵ تاڵەبانی لە بەریتانیا و لە خانەی بیری نێودەوڵەتیی چاتم هاوس، لەگەڵ ژمارەیەک دیپلۆمات، لێکۆڵەر و رۆژنامەڤان کۆبووەوە و لەسەر چەند تەوەرێک قسەی کردووە، کە تایبەت بوون بە کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی و کێشە نێوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان.
کۆبوونەوەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ رای گشتی بڵاونەکراوەتەوە بەڵام رووداو زانیاریی لە یەکێک لەو رۆژنامەڤانانەی کە لە کۆبوونەوەکە ئامادە بووە دەستکەوتووە و دەڵێت، "بافڵ تاڵەبانی گوتوویەتی، لە ئاستی باڵا لەنێو پارتی هەوڵ هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵام هەر کاتێک دەگەنە ئەوەی رێککەوتن بکەن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان، دەستێکی رەش لەنێو پارتی دێت و رێککەوتن و گەیشتن بە چارەسەرەکان تێکدەدات و ناتوانن رێککەوتن بکەن،" نموونەشی بە چەند رۆژی رابردوو هێناوەتەوە کە کاتێک مەکتەبی سیاسیی هەردوولا لە کۆبوونەوە بوون، ئەندامێکی پارتی لێدوانێکی داوە و دۆخەکەی تێکداوە.
دەقی راگه‌یێندراوەکەی گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان:
لە کۆڕێکیدا لە دەرەوەی وڵات، دوێنی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتیمان و حزبه‌كه‌ی به خراپ له قه‌ڵه‌م داوه و، هۆكاری خراپیه‌كه‌یشی خستووەته ئه‌ستۆی پارتیمان وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی پارتی گرفت و جیاوازیه‌كانمان یه‌كلایه‌نه دروستكردبێ!… دیاره له بیریان چۆته‌وه كه له زۆربه‌ی وێستگه‌كاندا سه‌ره‌ڕای هاوبه‌شیان له حوكمرانی كه‌چی له لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن زیاتر كێشه و گرفتیان دروستده‌كرد بۆ كار و چالاكییه‌كانی حكومه‌ت.
لە قسەکانیدا باس له كێشه‌كانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات به‌بێ خستنەڕووی ڕاستیه‌كان و، باس لەوە ناکات کە حزبه‌كه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كییه و ڕێگربووه له ئاوه‌دانكردنه‌وه و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و تا ده‌گاته بابه‌تی ئه‌منیەت و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی داهاتی ناوخۆی پارێزگاكه و تەواوی ئەو سنوورە، ئەوەیش روون ناکاتەوە کە حزبه‌كه‌ی بووه‌ته به‌دیلی حكومه‌ت و ناهێڵێ دامه‌زراوه شه‌رعییەکان ڕۆڵی خۆیان ببینن و، ناشڵێت ئه‌و هه‌موو ئیمكاناته له كوێ به‌ده‌ستده‌هێنن كه له جیاتی دامه‌زراوه‌كانی حکومەت پاره سه‌رفبكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌بیری چۆته‌وه كه چۆن دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵی و دادگای فیدڕاڵی هێناوه‌ته ناو پرۆسه‌ی حوكمرانی هه‌رێم و چه‌نده چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی به‌و بابه‌ته ئاڵۆزكردووه.
پارتی یه‌ك مه‌رجه‌عیه‌ت و یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌بووه و ئه‌وه‌ی بڕیاری لێده‌درێت جێبه‌جێده‌كرێت، ئه‌وه ئاواتی ئه‌وانه هاوشێوه‌ی خۆیان له كوردستاندا په‌یدابكه‌ن، با دڵنیا بێت مه‌رجه‌عیه‌ت و یه‌ك هه‌ڵوێستی پارتی له هیچ وێستگه‌یه‌ك نه‌گۆڕاوه و له‌مه‌ودواش ناگۆڕدرێت. ئه‌گه‌ر پارتی په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌ی ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌ساسی قسه‌كردن و ته‌سریحاتی كادیر و سه‌ركردایه‌تییه‌كانیان ڕێكخستبووایە ده‌بوو هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نه‌درابا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیڕاده‌ی ڕێككه‌وتن له ده‌ست خۆیاندا نه‌بوو بیانوو زۆرن بۆ تێكدانی زه‌مینه‌ی ته‌فاهوم و لێكنزیكبوونه‌وه.
خه‌ڵكی كوردستان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه پارتیمان جدیە لە چارەسەرکردنی کێشەکان و فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام بۆ هاووڵاتیان و یەکڕیزی و پێشخستنی پرۆسەی سیاسی لە کوردستاندا، هەروەکو ئاشکرایشە باسكردنی كێشه و جیاوازییه‌كان به‌و شێوازه و بردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئاماژه‌یه‌كی نوێ نییه بۆ به‌خه‌مه‌وه‌نه‌بوونی یه‌كڕیزی نێوماڵی كوردستانی.
گووته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان
١٣ـی ٧ـی٢٠٢٣