گۆرانیبێژێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد

رووداو دیجیتاڵ

دەنگێکی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە یەکجاری بێدەنگ بوو. سەعدون عەسکەری لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
 
سەعدون عەسکەری، شەوی سێشەممە، 12ـی ئابی 2025، کە دانیشتووی شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو، هەر لەو شارەدا کۆچی دواییکرد.
 
سەعدون عەسکەری بەهۆی ئەوەی دڵدارەکەی کچێکی ئازەری زمان بووە بە زمانەکانی کوردی، ئازەری و فارسی گۆرانی گوتووە.
 
سەعدون عەسکەری لە ساڵی 1944 لە ناحیەی قەرەموسالی سەر بە شاری بۆکان لە دایکبووە، ئەو نەچووەتە قوتابخانە، بەهۆی دەستفرۆشی چووتە چایخانەکان و لای بەیتبێژ و دەنگبێژان فێری گۆرانیگوتن بووە.
 
سەعدون حەزی نەدەکرد کەس دەنگی تۆمار بکات، بەڵام لە ساڵی 1980 بۆ ئەوەی یارمەتیی دارایی دوو ژەنیاری هاوڕێی بەناوەکانی عەبەبچکۆل و تۆفیقی تارژەن بدات، دوو كاسێت تۆمار دەکات و پێیان دەبەخشێ، تاوەکو لە رێگەی فرۆشتنی ئەو دوو كاسێتەوە تۆزێک باری داراییان باشتر ببێ.
 
تەرمی سەعدون عەسکەری ئەمڕۆ لە گۆڕستانی بۆکان بە خاکسپێردرا.