لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لە کەرکووک چوار کەس گیانیان لەدەستدا و سیانیش بریندارن

رووداو دیجیتاڵ

بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 13ی ئەیلوولی 2025، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە کەرکووک گیانلەدەستدانی چوار کەس و برینداربوونی سێی دیکەی لێکەوتەوە.

رووداوەکە نزیک هەفتەبازاڕی کەرکووک روویداوە، کاتێک شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە بارهەڵگرێکدا کێشاوە.

سامان یابە، گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە رووداوەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ناو و تەمەنی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بریتین لە:

ئوسامە تاریق تاهیر، تەمەن 24 ساڵ

یوسف ئومێد لەتیف، تەمەن 20 ساڵ

سەنعان حەبیب ساڵح، تەمەن 45 ساڵ

سەعید رەشید محەممەد، تەمەن 67 ساڵ


 
ناو و تەمەنی بریندارەکان بریتین لە:

محەممەد عەلی لەتیف، 23 ساڵ

عەبدوڵڵا عاسی تەیفور، 22 ساڵ

زەکەریا هادی تەیفوور 23 ساڵ

گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک ئاماژەی بەوە کرد، دۆخی بریندارەکانیش ناجێگیرە.

تیمەکانی پۆلیسی هاتووچۆ و فریاگوزاری بە خێرایی چوونە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان لەبارەی هۆکاری رووداوەک دەستپێکردووە.