کۆمەڵی دادگەری رۆژی شەممە بە فەرمی دەست بە بانگەشە دەکات
رووداو دیجیتاڵ
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رۆژی شەممەی داهاتوو لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەریدا بە فەرمی دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە عەبدولستار مەجید، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو، لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەریدا لە شاری سلێمانی، بە فەرمی دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەین.
عەبدولستار مەجید کە هاوکات سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەرییە لە هەولێر گوتیشی، "لە کەرنەڤاڵەکەدا مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری گوتارێک پێشکێش دەکات و کاندیدەکانیش بە فەرمی دەناسێنرێن."
بە گوتەی عەبدولستار مەجید، لە رۆژانی داهاتوودا کەرنەڤاڵی جەماوەری لە هەولێر و دهۆکیش سازدەکەن.
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، لە بازنەکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە و لە بازنەکانی کەرکووک، نەینەوا، دیالە و سەلاحەدین هیچ بەربژێرێکی نییە.
لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراقدا، کۆمەڵی دادگەری تەنیا یەک کورسی هەیە.