بەریتانیا 'ستایشی هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی' بۆ کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی سلێمانی دا دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد. باڵیۆزەکە ستایشی هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانیی کرد بۆ کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا بۆ سلێمانی.
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13-10-2025 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازيى له ئيرفان سديق، باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق كرد.
لە راگەیێندراوێکدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، له ديدارێكدا هەردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بيروڕايان گۆڕييهوه.