سلێمانی؛ بوتڵێکی گاز لەماڵێکدا تەقییەوە و بریندار هەیە

رووداو دیجیتاڵ

لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی، بوتڵی گازی ماڵان تەقییەوە. بەرگریی شارستانی دەڵێ، کەسێک سووتاوە و بریندارە.
 
ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، رۆژی شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تەقینەوەی بوتڵێک گازی ماڵان بووە نەوەکو سیستمی گازی، بەهۆیەوە کەسێکی ماڵەکە برینداربووە".
 
رووداوەکە ئەمڕۆ نزیک کاژێر هەشت لە گەڕەکی ئاوبارە روویداوە. ئارام عەلی گوتی: "لێکۆڵینەوە لە هۆکار و چۆنێتی رووداوەکە دەکەین".
 
بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاوکەوتنی سووتاوی سلێمانی کراوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی چوونەتە شوێنی رووداوەکە.