لە 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین باران لە دینارتە و کەمترین لە هەڵەبجە باریوە
رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین بڕی باران لە ناحیەی دینارتە لە پارێزگای دهۆک و کەمترینیش لە هەڵەبجە باریوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئەمڕۆ شەممە بڕی بارانبارینی لە کاژێر 09:00ی بەیانیی دوێنێ هەینی تاوەکو کاژێر 09:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە بڵاوکردەوە.
بڕی بارانبارین بە گوێرەی پارێزگاکان لە زۆرترینەوە بۆ کەمترین:
پارێزگای دهۆک
دینارتە: 48.7 ملم
بجیل: 43 ملم
ئاکرێ: 35.2 ملم
زاویتە: 31 ملم
شیلادزێ: 28 ملم
قەسرۆک: 25.8 ملم
دهۆک: 25.4 ملم
گردەسێن: 24.5 ملم
باتوفە: 24 ملم
شێخان: 22 ملم
مانگێش: 21 ملم
چەمانکێ: 20 ملم
سێمێل: 19.5 ملم
نێردێ: 16 ملم
کانی ماسێ: 15 ملم
سەرسەنگ: 13 ملم
بامەڕنێ: 13 ملم
زاخۆ: 9 ملم
پارێزگای هەولێر
مێرگەسۆر: 39.5 ملم
بارزان: 28.2 ملم
کۆیە: 19.5 ملم
هیران: 19.5 ملم
رواندز: 18.1 ملم
خەلیفان: 17 ملم
سۆران: 14.5 ملم
هەولێر: 13.4 ملم
پیرمام: 13.2 ملم
شەقڵاوە: 12.3 ملم
خەبات: 9.8 ملم
سیدەکان: 9 ملم
دیبەگە: 8 ملم
شەمامک: 6.8 ملم
حاجی ئۆمەران: 5 ملم
چۆمان: 2.5 ملم
پارێزگای کەرکووک
تەکیەی جەباری: 36.7 ملم
کەرکووک: 14.6 ملم
شوان: 10.7 ملم
کفری: 8 ملم
خورماتوو: 4.2 ملم
کەلار: 3.8 ملم
خانەقین: 1.6 ملم
مەیدان: 0.2 ملم
پارێزگای سلێمانی
چەمچەماڵ: 13.6 ملم
سەرکەپکان: 13 ملم
دووکان: 9.8 ملم
رانیە: 9.6 ملم
چوارقوڕنە: 9.5 ملم
سەنگاو: 9 ملم
هەڵشۆ: 6.8 ملم
یاخسەمەر: 6.4 ملم
بازیان: 6 ملم
قەڵادزێ: 6 ملم
ئاخجەلەر: 6 ملم
ماوەت: 3.9 ملم
سەیدسادق: 3.1 ملم
قەرەداخ: 2.1 ملم
پێنجوێن: 1.4 ملم
سلێمانی: 1 ملم
چوارتا: 1 ملم
دەربەندیخان: 0.6 ملم
پارێزگای هەڵەبجە
تەوێڵە: 3.6 ملم
بیارە: 0.8 ملم
هەڵەبجە: 0 ملم
خورماڵ: 0 ملم
سیروان: 0 ملم
کۆی گشتیی بارانبارینی ئەم وەرزە، ناوچەی چوارتا لە پارێزگای سلێمانی و بەرزنجە لە هەمان پارێزگا بە تۆمارکردنی زیاتر لە 460 ملم باران، لە پێشەنگی ئەو ناوچانەن کە زۆرترین بارانیان لێ باریوە و خورماتوو کەمترینە کە 51 ملمە.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشوهەوا، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە سبەیەوە شەپۆلی بارانبارین زۆر لاواز دەبێت، کەشوهەوا هەور و خۆر دەبێت، لە ناوچە جیاجیاکان ناوبەناو بە کەمی ئەگەری نمەباران هەیە تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەڵام دوای ئەو کاتە کەشەکە بە تەواوی سەقامگیر دەبێت."