کۆی گشتیی بارانبارینی ئەم وەرزە؛ قەزای چوارتا لە سنووری سلێمانی زۆرترین بارانی تێدا باریوە

 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئاماری بارانبارینی ئەم وەرزەی باشووری کوردستانی تاوەکو بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 13-12-2025 بڵاوکردەوە.
 
بەپێی داتاکە، قەزای چوارتا لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین بارانی لەسەر ئاستی باشووری کوردستان تێدا باریوە. ناحیەی شەمامکیش لە سنووری هەولێر کەمترین.
 
زۆرترین و کەمترین بارانبارینی ئەم وەرزە بەپیێ پارێزگاکان بەم شێوەیە:
 
پارێزگای سلێمانی
 
زۆرترین: قەزای چوارتا 462.5 ملم
 
کەمترین: ناوچەی سیتەک 67.5 ملم
 
پارێزگای دهۆک
 
زۆرترین: ناحیەی دێرەلووک 420 ملم
 
کەمترین: ناحیەی گردەسێن 126.2 ملم
 
پارێزگای هەولێر
 
زۆرترین: قەزای مێرگەسۆر 329 ملم
 
کەمترین: ناحیەی شەمامک 49.1 ملم
 
کەرکووک، سەلاحەدین و دیالە 
 
کەرکووک: 54 ملم 
 
خانەقین: 104.7 ملم 
 
خورماتوو: 51.4 ملم 
 
پارێزگای هەڵەبجە
 
زۆرترین: سیروان 258.1 ملم
 
کەمترین: تەوێڵە 206.9 ملم