پەیامنێری رووداو لە رۆژئاوای كوردستان ئازادكرا
رووداو- هەولێر
كەمێك پێش ئێستا، پێشەوا بەهلەوی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان ئازادكرا.
پێشنیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە 13/1/2014، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لەكاتی ئامادەكردنی راپۆرتێكدا، لەگەڵ شوفێری ئەو تەكسیيەی لەگەڵی بوو لەلایەن گرووپێک چەکدار لە قامشلۆ دەستگیرکران. شەوی رابردووش ئەو شوفێرەی لەگەڵ پێشەوا بەهلەوی دەستگیركرابوو، ئازادكرا.
دەستگیركردنی پەیامنێری رووداو لە لایەن ميديا جیهانییەكان كاردانەوەی لێكەوتەوە، ئاژانسی فرانس پرێس و چەندین رۆژنامەی عەرەبی سەبارەت بە گرتنی میدیاكاران لە سووریا هاتنە دەنگ.
میدیاكان، دەستگیركردنی پەیامنێرەكەی رووداویان لە لایەن هەواڵگری سووریا لە قامشلۆ بە نوێترین رووداو ئەژماركرد، وەك پێشێلكاری بە ماف و ئازادی رۆژنامەنووسان.