ئەنجوومەنی فەتوا: کڕین و فرۆشتنی زێڕ و زیو بە قەرز بە دینار دروست نییە
رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا دەڵێ، "فرۆشتنی زێڕ و زیو به قه‌رز به دیناری عیراقی دروست نییه". گوتەبێژی یەکێتی زانایان دەڵێ: "خەڵک زێڕ و زیوی کڕیوە لە دەرەوە و هێشتا نەهێندراوەتە هەرێمی کوردستان و ئەوەش حەرامە".
ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان، لە فەتوایەکی نوێ‌دا رایگەیاند: "فرۆشتنی زێڕ و زیو به قه‌رز به دیناری عیراقی دروست نییه و ده‌چێته خانه‌ی (ربا الید) چونكه كڕین و فرۆشتنی زێڕو زیو به پاره پێویسته ده‌ست به ده‌ست بێت و له‌و كاته‌دا هه‌ردوولا له یه‌كتری وه‌ربگرن به پێچه‌وانه‌وه پێی ده‌وترێت (ربا الید)".
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا کە سەر بە یەکێتی زانایانی ئایینیی هەرێمی کوردستانە ئاماژەی بەوە کردووە: "ده‌رچه‌ی شه‌رعی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستییان به كڕینی زێڕه و پاره‌ی پێویستییان له به‌رده‌ست نییه ئه‌وه‌یه، كه دیناره‌كه له زێڕنگره‌كه به قه‌رز وه‌ربگرن و قه‌بزی بكه‌ن، پاشان به‌و پاره‌یه زێڕه‌كه بكڕن یان خودی زێڕه‌كه به مسقاڵ قه‌رز بكه‌ن و پاشان كه‌ی ویستیان بیده‌نه‌وه به هه‌مان ئه‌ندازه زێڕ بۆ زێڕنگره‌كه ببەنەوە".
رۆژی شەممە، 14ـی شوباتی 2026، د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتی زانایانی ئایینیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەم دواییانە کڕین و فرۆشتن بە زێڕ و زیوەوە زیادیکردووە و خەڵکێکی زۆر روویان لەو بازاڕە کردووە. دەرکردنی فەتواکەش لەسەر پرسیاری ئەو کەسانە بووە ئەو کارانە دەکەن".
شێرکاوەیی گوتی: "خواست لەسەر زێڕ و زیو زۆر بووە و ئەو کانزایانە لە بازاڕەکاندا کەم بوونەتەوە یان نەماون، بۆیە کەسانێک هەن زێڕ یان زیویان کڕیوە و پارەکەیان داوە بۆ ئەوەی لە دەرەوە بۆیان دروستبکرێ، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆش کانزاکەیان پێ نەگەیشتووە، بەگوێرەی شەرع ئەو مامەڵەیە حەرامە".
لە فەتواکەدا هاتووە: "ئه‌و فه‌توایانه‌ی كه زێڕ و زیو به كاڵا هه‌ژمار ده‌كه‌ن، زۆر لاوازن و كارییان پێ ناكرێ".
ئەنجوومەنەکە لە وەڵامی پرسیارێکی هاونیشتمانییاندا کە ئایا حوكمی فرۆشتنی زێڕ به قه‌رز به دیناری عیراقی به زیاتر له نرخی حازری نه‌قدی چییه؟ لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "فرۆشتنی زێڕ به قه‌رز به دیناری عیراقی یان هه‌ر دراوێكی دیكه دروست نییه، جا كه‌یفی خۆیه‌تی به زیاتر بێت له نرخی بازار یان وه‌ك نرخی ئاسایی بێت".
هەروەها لە وەڵامی پرسیاری ئایا حوكمی کڕینه‌وه‌ی زێڕ (یه‌ك مسقاڵ به‌رامبه‌ر یه‌ك مسقاڵ) له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی هه‌قده‌ست و فه‌رقی زێڕه‌كه دروستە، لە فەتواکەدا هاتووە: "ئه‌م مامه‌ڵه‌یه دروست نییه، چونكه ده‌چێته خانه‌ی ریبا، چونكه فائیدهیهكی روون ده‌چێته سه‌ر ئاڵوگۆره‌كه".
شێرکاوەیی ئاماژەی بەوە کرد: "فەتواکە زێڕ و زیو‌یش دەگرێتەوە، چونکە هەردووکیان لە شەرعدا وەکو یەک مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت".