لە بۆردوومانی تەورێز پێنج کەس بریندار بوون
رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری تەورێز دەڵێ، بڵاویکردەوە، لە هێرشێکی مووشەکیدا بۆ سەر رۆژئاوای پاریزگای تەورێز، پێنج کەس بریندار بوون.
ئەمڕۆ شەممە 14-03-2026، مالیک رەحمەتی، پارێزگاری تەورێز، برینداربوونی پێنج کەسی لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەیەکی پیشەسازیی رۆژئاوای پارێزگاکە پشتڕاستکردەوە.
بەگوتەی مالیک رەحمەتی، لە هێرشەکەدا یەکەیەکی پیشەسازی لە ناوچەی ''ئاخۆلا''ـی رۆژئاوای تەورێز و چەندین بنکەی سەربازی بۆردوومان کراون.
تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بریندارەکان بڵاونەکراوەتەوە کە سڤیلن یان سەربازی.
بۆردوومانەکە لەکاتێکدایە کە کاژێر 07:10 خولەک سوپای ئیسرائیل هۆشدارییەکی بەپەلەی بۆ چۆڵکردنی ناوچە پیشەسازییەکە دەرکردبوو.
لەسەر نەخشەیەک بە رەنگی سوور، کارگەی بەرهەمهێنانی پێستۆنی ئێران (Piston iran factory)، کۆمپانیای ئایدێم بۆ بەرهەمهێنانی بزوێنەری دیزڵ (idem co) و یاریگای بونیان دیزڵ (Bonyan diesel stadium) کە یاریگەی یانەی تۆپی پێی ''ماشین سازی''ـی تەورێزە، وەکو ناوچەی هۆشداری دیاریکرابوون.