جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: تەنگەی هورمز ناگەڕێتەوە دۆخی پێشوو
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، موجتەبا خامنەیی، رێبەری وڵاتەکە فەرمانی دەرکردووە کە تەنگەی هورمز ''بە هیچ شێوەیەک'' نەگەڕێتەوە دۆخی پێشوو
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، موجتەبا خامنەیی، رێبەری وڵاتەکە فەرمانی دەرکردووە کە تەنگەی هورمز ''بە هیچ شێوەیەک'' نەگەڕێتەوە دۆخی پێشوو
میدیای ئێران بڵاوی کردووەتەوە، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە لە سەردانەکەیدا بۆ مەسقەت، لەگەڵ سوڵتانی عومان کۆبووەتەوە و تاوتوێی ئاگربەست و دۆخی ناوچەکە کراوە.
دەسەڵاتی دادی ئێران دەڵێت، سزای لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی بەلووچی جێبەجێکردووە، کە پێشتر بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە رێکخراوە چەکدارییە سوننە مەزهەبەکان و ''بەرەنگاربوونەوەی چەکداریی کۆماری ئیسلامیی ئێران'' دەستگیر کرابوو
یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێ، هیچ گرفتێک لە بەردەم ناردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا نییە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لە سبەیەوە حکومەت ئامادەکاری دەکات بۆ دابینکردنی ئەو داهاتە نێوخۆییەی کە پێویستە بیداتە بەغدا.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە لە دیدارێکدا لەگەڵ سوپاسالاری پاکستان باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی تایبەت بە ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمریکا کردووە.
دەسەڵاتی دادی ئێران دەڵێت، سزای لەسێدارەدانی کەسێکی جێبەجێکردووە، کە لەکاتی خۆپێشاندانە سەرانسەرییەکانی وڵاتەکەدا، بە تۆمەتی ''ئاژاوەگێڕی'' دەستگیر کرابوو
میدیای ئێران بڵاویکردووەتەوە، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە پێشنیازی ''گشتگیر''ـی تاران سەبارەت بە دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا دەگەیێنێتە لایەنی پاکستان.
بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی ئێران هۆشداری دەداتە خەڵک و بەرپرسانی ئێران کە رێگە نەدەن لە دۆخی جەنگدا تووشی دووبەرەکی بن. دەشڵێت، لە 40 رۆژ جەنگدا ئەمریکا و ئیسرائیل بە لێدان لە تاوەرەکانی چاودێریی سەر سنوور هەوڵیان داوە رێگە بۆ ئۆپۆزیسیۆن بکەنەوە، بێنە نێو خاکی ئێران.
پەرلەمانتارێکی ئێران لابردنی پرسی ئەتۆمی لەسەر مێزی دانوستاندنی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا بە پێویست دەزانێت و دەڵێت: ''هەر گفتوگۆیەک پەیوەست دەبێت بە قەرەبووکردنەوەی ئێران و دانپێدانان بە سەروەریی ئێمە بەسەر تەنگەی هورمزدا.''
فەرماندەی پاسەوانی سنووری پارێزگای ورمێ دەڵێت، دەستیان بەسەر 28 دەمانچە و بڕێکی زۆر تەقەمەنیدا گرتووە.