بە درۆن هێرشکرایە سەر کەمپێکی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر


رووداو دیجیتاڵ

بە درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی جەژنیکانی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر؛ سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کەمپەکەوە دەڵێت، دوو کەس بە سووکی بریندار بوون.
 
هێرشەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 14-03-2026، کراوەتە سەر کەمپی جەژنیکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە هەولێر.
 
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کەمپەکەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هێرشەکە بە سێ درۆن کراوە و لەنێو ماڵەکانی کەمپەکە دراون.
 
بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا و تێکشکانی شووشەی پەنجەرەی چەند ماڵێک، دوو کەس بە سووکی بریندار بوون.
 
هێرشەکە لەکاتێکدایە ئێوارەی رۆژی هەینی 13-3-2026  درۆنێک خۆی بە ماڵێکی نێو کەمپەکەدا کێشا، بەڵام زیانی گیانی نەبوو.
 
لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران لە 28ـی شوبات تاوەکو ئەمڕۆ 14ـی ئادار، هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە 300 درۆن و مووشەک کراوەتە ئامانج