لە کرماشان کەسێک بە بەرمیلێک نەوتەوە پێشبینی گۆڕانی هاوکێشە ئابوورییەکانی جیهان دەکات

رووداو دیجیتاڵ

لە گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هاونیشتمانییەک بە شێوازێکی جیاواز سەرنجی میدیاکان و بەشداربووانی بۆ لای خۆی راکێشا و پێشبینیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی بۆ ئاستێکی پێوانەیی کرد.
 
لە کاتی بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی "بەیعەت و تۆڵە" لە کرماشان، هاونیشتمانییەک بەرمیلێکی نەوتی بە شێوەیەکی سیمبولی خستبووە سەر ئۆتۆمبێلەکەی و لەسەری نووسیبوو، "200 دۆلار".
 
ئەم پێشبینییە لە کاتێکدایە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە و شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل مەترسییەکان لەسەر کەرتی وزە و هەناردەکردنی نەوت لە کەنداو روویان لە زیادبوون کردووە، ئەمەش وایکردووە باس و خواسی گرانبوونی نرخی سووتەمەنی ببێتە مژارێکی گەرمی شەقامی ئێرانی.