نێچیرڤان بارزانی: رووداوە هاتووچۆکەی گەرمیان لە ناخەوە خەمباری کردم
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، گیانلەدەستدانی ژمارەیەک قوتابی لە گەرمیان "لەناخەوە خەمباری کردم."
ئەمڕۆ سێشەممە، 14ـی ئایار، بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێکی قوتابیان لە گەرمیان، چوار قوتابی گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون. یەکێک لە بریندارەکان شۆفێرە و یەکێکیشیان مامۆستایە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت: "رووداوى دڵته‌زێنى ئه‌مڕۆى گيانله‌ده‌ستدانى ژماره‌يه‌ك قوتابيى ئاماده‌يى و برينداربوونى ژماره‌يه‌كى ديكه‌يان له رووداوێكى هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگه‌ى كه‌لار ـ كفرى، له ناخه‌وه خه‌مبارى كردم. پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌م، له‌م خه‌م و كۆسته به‌ئازاره‌دا هاوسۆز و هاوخه‌ميانم."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوکات دەڵێت: "له خواى مه‌زن داواكارم گيانى قوربانييان به به‌زه‌يى و مهيره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێيانيان ببه‌خشێت. هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازم."
موقەدەم سامان عەلی، گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان، بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند مینی پاسەکە لەنزیک گوندی حەسیرە لەسەر رێگەی قەزای کەلار-کفری وەرگەڕاوە.
قوتابییەکان قوتابیی ئامادەیی باکوورن لە کەلار، بۆ گەشتی زانستی چوونەتە کفری، لە رێگەی گەڕانەوە پاسەکەیان وەرگەڕاوە.
د. سیروان محەممەد جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان بۆ رووداوی پشتڕاست کردەوە و گوتی کە بریندارەکان لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.
لای خۆیەوە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "ئامادەی هەموو هاوکارییەکین بۆ چارەسەرکردنی برینداران."
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پرسه‌نامه‌يه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
ڕووداوى دڵته‌زێنى ئه‌مڕۆى گيانله‌ده‌ستدانى ژماره‌يه‌ك قوتابيى ئاماده‌يى و برينداربوونى ژماره‌يه‌كى ديكه‌يان له ڕووداوێكى هاتوچۆدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ى كه‌لار ـ كفرى، له ناخه‌وه خه‌مبارى كردم. پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌م، له‌م خه‌م و كۆسته به‌ئازاره‌دا هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.
له خواى مه‌زن داواكارم گيانى قوربانييان به به‌زه‌يى و مهيره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێيانيان ببه‌خشێت. هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازم.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/5/14