بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە بەرژەوەندیی کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، بەهۆی جەنگی ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل ماوەی ساڵێک تۆمارکردن درێژبکرێتەوە بۆ ئەو بازرگانانەی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلیان هاوردەکردووە و بەهۆی جەنگەوە نەیانتوانیوەی بیفرۆشن.
دەقی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ:
بە گوێرەی فەرمانی وزاری ژمارە (١٣٩٣٥ لـە ١٣-٥-٢٠٢٩)، بە واژووی بەڕێز ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، لەبەر لێکەوتەکانی بارودۆخی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران بەسەر کەسابەت و گوزەرانی خەڵک و بازرگانی، ماوەی ساڵێک تۆمارکردن درێژکرایەوە بۆ ئەو بازرگان و خاوەن کۆمپانیا و پێشەنگاکانی بواری هاوردەکردن و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیل کە پێش شەڕ ئۆتۆمبێل وماتۆسکیلیان هاوردە کردووە بەڵام بە هۆی دۆخی شەڕەوە لە گەراج و پێشەنگاکانیان ماوەتەوە و نەیانتوانیووە بیفرۆشن. ماوەی یەک ساڵ لە دەرچوونی ئەو فەرمانە بۆیان درێژ کرایەوە و هیچ سزایەکی دارایی ناکەوێتە سەریان.