نێچیرڤان بارزانی: یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە وەکو پێویست بەڕێوەناچێت
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە 30ـەمین ئاهەنگی دەرچوونی خولی پێگەیاندنی کۆلێژی سەربازیی زاخۆ دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ـەمین ئاهەنگی خولی پێگەیاندن لە کۆلێژی سەربازیی زاخۆ بەڕێوەدەچێت. ێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئاهەنگەکە گوتارێکی پێشکێش کرد و پیرۆزبایی لە دەرچووان کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە گەورەیی پێشمەرگایەتیی دا و گوتی، "پێشمەرگایەتی و پێشمەرگە بوون ئەرکێکی پیرۆزە و تاوەکو کورد بمێنێت، پێشمەرگە سیمبولی بەرگریکردن دەبێت".
لەبارەی پێکهێنای حکومەتی عێراق و کابینەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە دا، "پشتیوانی لە کابینەی بەرێز عەلی زەیدی دەکەین".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، "دەبێت کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن".
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەیش دا، "دەبێت لە حکومەتی داهاتووی عێراق، هەموو مافەکانی هەرێمی کوردستان مسۆگەر بکرێن".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەیش، نێچیرڤان بارزانی باسی لەوە کرد، "یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە وەکو پێویست بەڕێوەناچێت".
نوێدەکرێتەوە...