وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی کۆتایی ساڵی پۆلەکانی 1 تاوەکو 3ـی بنەڕەتی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، لە ئەمڕۆوە بەخێوکارانی قوتابییانی بازنەی یەکەم لە قوتابخانە حکومییەکان دەتوانن لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی (ئی-هەڵسەنگاندن) ئەنجامی کۆتایی ساڵی خوێندنی 2025-2026ـی منداڵەکانیان وەربگرنەوە.
 
رۆژی پێنجشەممە، 14ـی ئایاری 2026، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاگاداری بەخێوکارانی قوتابییانی پۆلەکانی (یەکەم، دووەم و سێیەمی بنەڕەتی) کردەوە ئەنجامی هەڵسەنگاندنی کۆتایی ساڵ ئامادەیە و لە رێگەی ئەپڵیکەیشنە تایبەتەکەی وەزارەتەوە دەستدەکەوێت.
 
بەپێی ئەو ئامارانەی وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردوونەتەوە، ئەم ساڵ زیاتر لە 389 هەزار قوتابی لەو سێ قۆناخەی خوێندندا لە قوتابخانە حکومییەکان بوون.
 
ژمارەی قوتابییان بەگوێرەی قۆناخەکان:
 
پۆلی یەکەم: 129,995 قوتابی.
پۆلی دووەم: 125,520 قوتابی.
پۆلی سێیەم: 134,122 قوتابی.
کۆی گشتی: 389,637 قوتابی.
 
سیستمی (ئی-هەڵسەنگاندن - e-Halsangandn) پلاتفۆرمێکی دیجیتاڵیی وەزارەتی پەروەردەیە و تایبەتە بە تۆمارکردنی نمرە و هەڵسەنگاندنی قوتابیانی قۆناخە جیاوازەکان، کە دایک و باوکان دەتوانن بەشێوەیەکی راستەوخۆ و خێرا ئاگاداری ئاستی زانستیی منداڵەکانیان بن.