سەرۆک بارزانی و عەلی باقری جەختیان لە پەرەپێدانی ئابووری و بازرگانی کردەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرد و هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کردەوە.
رۆژی هەینی 14ی حوزەیرانی 2024 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و شاندێکی یاوەری کرد.
بەپێی راگریێندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و عێراق تاوتوێ کران و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کرایەوە، بەتایبەت لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی و کولتووری.