ئاسایشی هەولێر: تۆمەتبارێکی مادەی هۆشبەر دەستبەسەر کرا کە دەیویست منداڵەکەی بکوژێت
رووداو دیجیتاڵ
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، تۆمەتبارێکی مادەی هۆشبەر، بەر لە ئەنجامدانی "تاوانێکی دڕندانە،" لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکراوە.
ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 14ـی ئابی 2023، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "تۆمەتبار (ن. ن. م) کە بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرە، لەژێر کاریگەریی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر ئەشکەنجەی هاوسەر و منداڵەکانی داوە و بەنیاز بوو منداڵێکی خۆی کە تەمەنی ساڵ ونیوێکە، بەشێوەیەکی دڕندانە بکوژێت."
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەشڵێت، بەر لەئەنجامدانی تاوانەکە، بە بڕیاڕی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکرا و رووبەڕووی یاسا کرایەوە."