لەبەردەم بارەگای پارتی لە خورماتوو تەقەکرا و سێ کەس دەستگیر کران
رووداو دیجیتاڵ
لە بەردەم بارەگای ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەزای خورماتوو تەقەکرا. سێ کەس دەستگیرکراون و بەرپرسی ناوچەی حیزبەکە دەڵێت، تەقەکەرەکان کوردن.
کاژێر 11:10ی شەوی رابردوو، سێ کەس لەبەردەم بارەگای ناوچەی پارتی لە گەڕەکی کۆماریی قەزای خورماتوو بە دەمانچە تەقەیان بە ئاسماندا کرد.
ئیسماعیل مەحموود، بەرپرسی ناوچەی خوورماتووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سەڵاحەدین، ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی ئەیلوولی 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە. تەقەکان ئاراستەی بارەگەکەیان نەکراوە، بەڵکو بە ئاسمان کراون." گوتیشی، "تەقەکەرەکان سەرخۆش بوون، بە پێچەوانەی ئاراستەی شەقامەکە هاتوون."
قەزای خوورماتوو، دەکەوێتە سنووری پارێزگای سەلاحەدین، یەکێکە لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی مادەی 140دایە.
ئیسماعیل مەحموود،گوتی، دوای رووداوەکە دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و هەر سێ کەسەکەیان دەستگیرکردووە، هەروەها دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێک و دوو دەمانچەدا گرتووە.
بەرپرسی ناوچەی خوورماتووی پارتی رایگەیاند، تۆمەتبارەکان کە هەرسێکیان کوردن بە ناوەکانی (ب.ج)، (ب.ع) و (گ.ا)ـە، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە. هەر سێ تۆمەتبارەکە ئەمڕۆ رەوانەی تکریت (ناوەندی پارێزگای سەلاحەدین) دەکرێن و بە ماددەکانی هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت، تەقەکردن و رووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان، تۆمەتبارکراون.