نێچيرڤان بارزانى ئاماده‌ى رێوڕه‌سمى يادى له‌دايكبوونى شا چارلس بوو
رووداو دیجیتاڵ
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14-10-2025 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شداريى له رێوڕه‌سمى يادى له‌دايكبوونى شا چارلسى سێيه‌م، شاى شانشينى يه‌كگرتوودا كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، له رێوڕه‌سمه‌کەدا كه به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى سه‌رۆك بارزانى و باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان، له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، نێچیرڤان بارزانی "هيواى ته‌مه‌ندرێژيى بۆ شا و سه‌ركه‌وتنى بۆ شانشینى يه‌كگرتوو خواست."
هه‌ر له‌و بۆنه‌یەدا، چه‌پكه گوڵى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پێشكێش به رێوڕه‌سمه‌كه كرا.