نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆچی دوایی هێمن قەرەداخی: سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی خانەوادەکەی دەکەم
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی هێمن قەرەداخی، نووسەر و شاعیر، سەرەخۆشی لە کەسوکارەکەی دەکات و دەڵێت، "هاوخەمیانم."
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی، هێمن قەرەداخی، نووسەر و شاعیر بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ سێشەممە، 14-11-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان "پرسە و سەرەخۆشیی قووڵ"ی خۆی ئاراستەی خێزان و کەسوکاری هێمن قەرەداخی، هاوڕێ و نووسەران و ئەدەبدۆستانی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، "هاوخەمیانم".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "له يهزدانى مه‌زن هيواخوازم گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت."
هێمن قەرەداخی، یەکێک لە نووسەر و شاعیرە دیارەکان بوو، خاوەنی چەندین کتێبی چاپکراوە.
دەقی پرسەنامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بۆ كۆچى ناواده‌ى شاعیر و نووسەری به‌توانا خوالێخۆشبوو هێمن قەرەداغی، پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و نووسەران و ئەدەبدۆستانی كوردستان به‌گشتى دەكەم، هاوخه‌ميانم. له يهزدانى مه‌زن هيواخوازم گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/11/14