به‌فر رێگەی هه‌زار و 892 گوندی لە هەشت پارێزگای باکووری کوردستان داخستووه
رووداو دیجیتاڵ
به‌هۆی به‌فربارینه‌وه رێگەی هه‌زار و 892 گوند و ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له پارێزگاكانی ئه‌رزه‌ڕۆم، ئیدر، ئه‌ر‌زنجان، وان، جۆلەمێرگ، بەدلیس، مووش و ئاگری داخران.
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی باکووری کوردستانی گرتووه‌ته‌وه تەنیا ئەمڕۆ شەممە 15ی کانوونی دووەمی 2022، رێگەی 221 گوند له ئەر‌زه‌ڕۆم، 13 گوند له ئه‌ر‌زنجان، 7 گوند له ئیدر، 257 گوند له وان، 23 گوند له مووش، 109 گوند لە جۆلەمێرگ، 55 گوند له به‌دلیس و 207 گوند لە ئاگری داخراون.
لەم هەشت پارێزگایەی باکووری کوردستان کۆی گشتی رێگەی هەزار و 892 گوند لە ماوەی 48 کاژێردا داخراون.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌و پارێزگایانه به به‌كارهێنانی ئامراز و ئامێری تایبه‌ت هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌رشه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگەكان به رووی هاتووچۆدا.
هەر لەم ماوەیەدا تیمی شارەوانییەکان توانیویانه رێگەی 122 گوند له قه‌رس، 207 گوند له ئاگری، 68 گوند لە دێرسم، 111 گوند لە ئەرزەڕۆم بكه‌نه‌وه.