کۆنکرێت، زبڵ و خاشاک بوونە هۆی پەنگخواردنی ئاو لەژێر پردی سەیداوەی هەولێر
رووداو دیجیتاڵ
رووداو لە شوێنی پەنگخواردنی ئاو لەژێر پردی سەیداوەی هەولێر بەدواداچوونی بۆ هۆکاری پەنگخواردنی ئاو کرد و دەرکەوت کە بەشێکی بەهۆی دانانی کۆنکرێت و کۆبوونەوی زبڵ و خاشاک بووە لەژێر پردەکە.
فەرهاد دۆڵەمەری، پەیامنێری رووداو لە سەیداوەی هەولێر دیمەنەکانی گواستنەوە و دەردەکەوێت، دەرچەی ئاو لەژێر پردەکە لە هەردوو لاوە بە کۆنکرێت داخراوە و زبڵ و خاشاکێکی زۆر لەژێر پردەکە کۆبووەتەوە، ئەوەش بووەتە هۆی قەتیسبوونی ئاوی باران.
بڕیاردراوە ئەو کۆنکرێتە هەڵبگیرێت و تیمەکانی بەرگریی شارستانی دەستیانکردووە بە کردنەوەوەی رێڕەوەکە.
لەو بارەیەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە شوێنی پەنگخواردنی ئاو گوتی، لیژنەیەک پێکهێندراوە لەسەر پڕۆژەی جێبەجێکاری بازاڕی نیشتمان لەبارەی ئەو کەموکوڕیانەی بوونەتە هۆی پەنگخواردنی ئاو.