نێچیرڤان بارزانی بۆ کوردانی ئێزدی: هەمیشە پشتیوان و پارێزەری مافەکانتان دەبین

 
رووداو دیجیتاڵ

بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی کوردانی ئێزدییەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە کوردانی ئێزدی دەکات و دەڵێت، "هیوادارم ببێتە دەستپێکی ساڵێکی پڕ لە سەرکەوتن و ئارامی."
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا جەخت لەوە دەکاتەوە، "وەک هەمیشە هەرێمی کوردستان وەک وڵاتی پێکەوەژیان، لێبووردەیی و یەکترقبووڵکردن بۆ هەموو پێکهاتەکان دەمێنێتەوە. هەروەها هەر بە پشتیوان و پارێزەری ماف و داوا رەواکانیان دەمێنینەوە."
 
جەژنی سەری ساڵی کوردانی ئێزدی کە بە "چارشەمبا سۆر" ناسراوە، یەکێکە لە جەژنە هەرە کۆن و پیرۆزەکانی ئایینی ئێزدی و ساڵانە لە یەکەم چوارشەممەی مانگی نیسان (بەپێی رۆژژمێری رۆژهەڵاتی) یاد دەکرێتەوە.
 
 دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
 
جه‌ژنا سەرسالا ئێزدییان ل هەموو خوشک و برا و هەڤوەلاتی یێت مە یێت ئێزدی ل کوردستانێ، عێراقێ و ل هەر دەرەكا جیهانێ بن، ب گەرمی و ژ دل پیرۆز دکەم. هیڤیا جەژنەکا ئارام و پڕ خۆشی بۆ هەموویان دخوازم، هیڤیدارم ئەڤ سەرسالە ببیتە دەسپێکا سالەکا تژی سەرکەفتن و تەناهی.
 
د ڤێ هەلکەفتنێدا، جارەکا دی خوشک و برایێت خۆ یێت ئێزدی پشتڕاست دکەین کو وەک هەردەم هەرێما کوردستانێ دێ وەلاتێ پێکڤەژیان، لێبۆرین و هەڤقەبوولکرنێ بۆ هەموو پێکهاتەیان مینیت. هه‌روه‌سا دێ هه‌ر مينين پشته‌ڤان و پارێزەرێت ماف و داخوازێت وان يێت ڕه‌وا.
 
سەرسالا هەموویان پیرۆز بیت، هەر سال ب خێر و خۆشی.
 
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ
15-04-2026