مەسرور بارزانی جەخت لە پشتیوانیی حکومەت دەکاتەوە لە ماف و داواکارییەکانی کوردانی ئێزدی

 
رووداو دیجیتاڵ

بەبۆنەی سەری ساڵی کوردانی ئێزدییەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی کوردانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان دەکات و دەڵێت، "هیوادارم لە کەشێکی ئاشتی و ئارامیدا ئەم جەژنە بەسەرببەن."
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە پشتیوانیی حکومەت دەکاتەوە لە ماف و داواکارییەکانی کوردانی ئێزدی.
 
جەژنی سەری ساڵی کوردانی ئێزدی کە بە "چارشەمبا سۆر" ناسراوە، یەکێکە لە جەژنە هەرە کۆن و پیرۆزەکانی ئایینی ئێزدی و ساڵانە لە یەکەم چوارشەممەی مانگی نیسان (بەپێی رۆژژمێری رۆژهەڵاتی) یاد دەکرێتەوە.
 
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
 
ب هەلکەفتا سەرساڵا ئێزیدییان، گەرمترین پیرۆزباهیان ئاراستەی تەڤایا خوشک و برایێن ئێزیدی ل کوردستانێ و جیهانێ دکەم. هیڤیدارم د سەقایەکێ ئاشتی و تەناهیێ دا ڤێ جەژنێ ببورینن.
 
ب ڤێ هەلکەفتێ دووپاتیێ ل پشتەڤانییا حکومەتا هەرێما کوردستانێ ل ماف و داخوازییێن خوشک و برایێن ئێزیدی دکەینەڤە.
 
سەرساڵا ئێزیدییان پیرۆز بیت و هەر د خۆشی و شادیێ دا بژین.
 
مەسرور بارزانی
سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ