لە ورمێ سەرەتای هاوین وەرزی هەڵگرتنەوەی گوڵەباخە

رووداو - هەولێر

لە 80 هێکتاری زەوییەکانی پارێزگای ورمێدا گوڵەباخ چێندراوە و لەم پارێزگایەدا زیاتر لە 200 تۆن گوڵەباخ بەرهەم دێ و ئەمساڵ رێژەی بەرهەم زیاتریش بووە.

گوڵەباخ لە بوارە دەرمانی و خۆراکییەکان و دروستکردنی گوڵاودا بەکاردێت. ئاوی کەمیشی پێویستە، بۆیە بە بەرهەمێکی گونجاوی کشتوکاڵی بۆ پارێزگای ورمێ دێتە ئەژمار.

بەرهەمهێنانی گوڵەباخ پێویستی بە حەز و ئۆگری هەیە، گوڵەباخ دەتوانێت خۆی لەگەڵ بارودۆخە جیاوازەکان بگونجێنێ، بۆیە دەتوانێت لە پاراستنی خاکدا کاریگەر بێت.

بۆ پەرەپێدانی ئەم بەرهەمە جووتیاران داوای هاوکاری و ئاسانکاریی لە حکومەت دەکەن