میدیای فەرمیی یەکێتی: مەکتەبی سیاسی بە بەشداریی هەردوو هاوسەرۆک کۆبووەوە
رووداو دیجیتاڵ
میدیای فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردەوە، مەکتەبی سیاسیی حیزبەکە بە بەشداریی هەردوو هاوسەرۆک کۆبووەتەوە و "چەند بڕیارێکی گرنگ دران."
میدیای فەرمیی یەکێتی ئاماژەی بەوە کردووە کۆبوونەوەکە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بووە، نووسیویەتی "لە کۆبونەوەکەدا چەند بڕیارێکی گرنگ دران وەک هەنگاوێک بۆ چارەسەری کێشە و ئاڵۆزییەکانی ئەم چەند رۆژەی رابردوو."
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی وەکو میدیای فەرمیی حیزبەکە باسی دەکات، "جەختی کردەوە کە یەکڕیزیی یەکێتی و پابەندبوون بەرامبەر بە کەسوکاری شەهیدان و جەماوەرەکەی و خەڵکی کوردستان بە گشتی لە ئەولەویەتی خەباتە."
میدیای فەرمیی یەکێتی پێشتر وشەی سەرۆکی بۆ بافڵ تاڵەبانی، بەکاردەهێنا. بافڵ تاڵەبانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیێندراوێکی فەرمیشدا خۆی وەکو سەرۆک ناساندبوو، بەڵام لە دوایین هەواڵی میدیای فەرمیی حیزبەکە بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی بە هاوسەرۆکی یەکێتی ناویان هاتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-07-2021، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە فەیسبووک پەیامێکی بە چەند وێنەیەکی خۆی لەسەر ئارامگەی مام جەلال، لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکان لەنێو یەکێتی و دۆخی حیزبەکەی بڵاوکردەوە و خۆی وەکو سەرۆکی یەکێتی ناوبردبوو.
رۆژی 08-07-2021 سەرەتای ناکۆکییەکانی نێو یەکێتی دەرکەوتن و بەرپرسی هەردوو دەزگای زانیاری و دژەتیرۆر گۆڕدران، دوای دوو کۆبوونەوەش لەنێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی، هیچ رێککەوتنێک نەکران.
هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە میدیاکانی یەکێتی لە زاری سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بڵاویانکردەوە، "لەنێو ماڵی مام جەلال لە دەباشان سیخووڕگیراوە و دانیناوە بەوەی کاری بۆ هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی [لاهوور شێخ جەنگی] کردووە و بەکارهێنراوە بۆ مەرامی تایبەتی و لێدان لە بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی".

لە لایەکی دیکەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لاهوور شێخ جەنگی لە سلێمانی لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان کۆبووەوە، لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە نووسیویەتی "سوپاسی پەرۆشی و دڵسۆزییان دەکەم بۆ پاراستنی نێوماڵی یەکێتی، بەڵێنم بۆ دووپاتکردنەوە کە هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ بۆ پاراستنی ئەو یەکێتییەی کە بەرهەمی خوێنی شەهیدەکانە و هەر ئەوەشمان کرد."
لاهوور شێخ جەنگی دووپاتی کردووەتەوە کە "یەکێتی حیزبی ئەندام و کادر و لایەنگرە دڵسۆزەکانیەتی و تاوەکو یەکێتیی خاوەنی ئەو جەماوەرە دڵسۆز و خەمخۆرە بێت، ئایندە هەر بۆ یەکێتی دەبێت و هەمیشە لە لووتکەدا دەمێنێتەوە."
13ـی ئەم مانگە سەرچاوەیەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رێککەوتوون کێشەکانی نێوانیان لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی چارەسەربکەن.